لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مان: راپۆرتى دووه‌مى چاكسازى جیاوازتره‌ له‌وه‌ى پێشوو کوردستانی

سیهام میران، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان باس له‌ گه‌یشتنى راپۆرتى دووه‌مى چاكسازى حكومه‌ت ده‌كات بۆ په‌رله‌مان و ده‌ڵێ، "جیاوازی ئه‌م راپۆرته‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مجاره‌یان زیاتر داتا و ئاماره‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ى نیسان، راپۆرتى دووه‌مى چاكسازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ په‌رله‌مانى كوردستان درا، سه‌باره‌ت به‌ گه‌یشتنى راپۆرته‌كه‌ وه‌یسى سه‌عید وه‌یسى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "هێشتا راپۆرتەکە لە رێکارەکانی خۆیدایە رێکارە یاسایەکان، گەیشتۆتە سەرۆکایەتی پەرلەمان هێشتا ئاراستەی ئەندام و لیژنە تایبەتمەندیەکان نەکراوە، گرنگ ئەوەیە راپۆرتی دووەمی قۆناغ و رێکارەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی گەیشتۆتە پەرلەمان لە ئایندەیەکی زۆر نزیك ئاراستەی ئەندامان و لیژنە تایبەتمەندییەکان دەکرێت".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى میكانیزمى هه‌ڵسه‌نگاندنى راپۆرته‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ چۆن ده‌بێت، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ده‌سپاكى په‌رله‌مانى كوردستا گوتى، "ئەم راپۆرتانە دەخرێتە بەردەستی ئەندامان و لیژنە تایبەتمەندیەکانی هەر تێبینى و سەرنجێك هەبێت دەخرێتەڕوو ئینجا دەکرێتە راپۆرت و ئاراستەی حکومەت دەکرێتەوە، لەسەر ئەو تێبینیانەی کە هەیانە، حکومەت خوێندنەوەی بۆ دەکات هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ پێشنیارەکەی چونکە زۆر شت هەیە حکومەت تێڕوانینێکی هەبێت پەرلەمانتار تێروانینێکی تر بێت"

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، "گرنگ ئەوەیە ئەو دوو راپۆرتەی کە حکومەت دەنێرێت  بۆ قۆناخ و رێکارییەکانی جێبەجێکردنی ئاستی چاکسازی جددیەت و سووربوونی حکومەت دەردەخات بۆ ئەنجامدانی چاکسازی".

له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى وه‌یسى سه‌عید وه‌یسى به‌راوردى له‌ نێوان راپۆرتى یه‌كه‌مى حكومه‌ت و راپۆرتى دووه‌م كرد و  گوتى، "یەک جیاوازی هەیە لە راپۆرتی یەکەم کە ئاراسته‌ی پەرلەمان کرابوو حکومەت زیاتر ئەو رێکارانەی خستبوونەڕوو کە بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەری کردبوون،  دەنا راپۆرتی دووەم ئێستا کە گەیشتۆتە دەستمان حکومەت زیاتر ئامار و داتای دەدات کەچی کردووە چی ئەنجام دەدات". 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین