دۆخی سووریا تورکیا و ئەمەریکا لێک نزیک دەکاتەوە تورکیە

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامدەدا، فیدان لە پەیوەندییەکە سەبارەت بە دۆخی سووریا ڕایگەیاندووە، "نابێت ڕێگە بدەین رێکخراوەکانی وەک داعش و پەکەکە ئالۆزییەکانی سووریا بقۆزنەوە و سوودمەند بن لەو دۆخەی ئێستا کە لە سنوورەکانمان ڕوودەدات."

شەممە (حەوتی کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی بە ئەنتۆنی بلینکن دەکات و لە پەیوەندییەکە دواین پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، "پێویستە رژێمی ئەسەد هەڵەکانی رابردوو دووبارە نەکاتەوە و دەستبکەن بە دیالۆگ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و پرۆسەی سیاسی نوێ دووبارە دابمەزرێننەوە و هەموو وڵاتانی ناوچەکە ڕۆڵێکی گرینگیان هەبێت لە هێورکردنەوەی  گرژییەکان."
فیدان لە پەیوەندییەکە بە بلینکنی ڕاگەیاندووە، "نابێت ڕێگە بە ڕێکخراوەکانی وەک داعش و پەکەکە بدرێت ئالۆزییەکانی سووریا بقۆزنەوە و سوودمەن بن لەو دۆخەی ئێستا، هەروەها دەبێت ڕێوشوێنی پێویست بگردرێتە بەر بۆ بەکارنەهێنانی چەکی کیمیاوی کە رژێمی ئەسەد خاوەنییەتی."
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاندووە، "لەئێستادا خەڵکەکی زۆر ئاوارەبوونەوە و پێویستیان بەهاوکارییە، ئێمەش ئامادەین هەموو کۆمەک و هاوکارییەکی مرۆیی  پێشکەش بەلێقەوماوان بکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین