وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمەریكا دۆخی سووریا تاوتوێ دەكەن تورکیە

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیێنێت، "نابێت ڕێگە بدەین رێکخراوەکانی وەک داعش و پەکەکە ئالۆزییەکانی سووریا بقۆزنەوە و سوودمەند بن لەو دۆخەی ئێستا کە لە سنوورەکانمان ڕوودەدات."

ئەمڕۆ شەممە (حەوتی کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن ئەنجامداوە و دوایین پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کردووە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، "پێویستە رژێمی ئەسەد هەڵەکانی رابردوو دووبارە نەکاتەوە و دەستبکەن بە دیالۆگ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و پرۆسەی سیاسی نوێ دووبارە دابمەزرێننەوە و هەموو وڵاتانی ناوچەکە ڕۆڵێکی گرینگیان هەبێت لە هێورکردنەوەی  گرژییەکان."

فیدان لە پەیوەندییەکە بە بلینکنی ڕاگەیاندووە، "نابێت ڕێگە بە ڕێکخراوەکانی وەک داعش و پەکەکە بدرێت ئالۆزییەکانی سووریا بقۆزنەوە و سوودمەن بن لەو دۆخەی ئێستا، هەروەها دەبێت ڕێوشوێنی پێویست بگردرێتە بەر بۆ بەکارنەهێنانی چەکی کیمیاوی کە رژێمی ئەسەد خاوەنییەتی."

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوە دەكات، "لەئێستادا خەڵکەکی زۆر ئاوارەبوونەوە و پێویستیان بەهاوکارییە، ئێمەش ئامادەین هەموو کۆمەک و هاوکارییەکی مرۆیی  پێشکەش بەلێقەوماوان بکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین