چین هاوکاری سووریا دەکات ئابووری جیهان
وەزری تەندورستی سووریا ڕایگەیاند؛ کە چین بە بڕی 150 هەزار ژەمی ڤاکسینی سینۆفارمی  هاوکاری وڵاتەکەی کردووە.

نوچەنێت

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، حەسەن ئەلغەباش وەزیری تەندروستی سووریا ڕاگەیاند؛ وڵاتی چین بە بڕی 150 هەزار ژەم هاوکاری سووریا دەکات، وڵاتەکەی ئەو هاوکارییەی چین بەرز دەنرخێنیت، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا، وێڕای سەختییەکانی ئابووری ولاتەکەیان" 

هەروەها گوتی: دەرفەتی سەرەکی لەو ژەمە فاکسینانە، بۆ کارمەندانی چاودێری تەندروستی  و بەساڵاچووان و، خاوەن نەخۆشییە درێژ خایەنەکانن. 

ئەو هاوکارییەی وڵاتی چین، بۆ سووریا لە کاتێکدایە، کە هەفتەی پێشوو، ڕێکخراوی تەندورستی جیهانی، لە رێگای سیستەمی کۆڤاکسەوە، بڕی  200 هەزار ژەمە ڤاکسینی بە سووریا بەخشی. لەئەو بارەیەوە کاربەدەستانی سووریا گوتیان: سووریا بیر لە دابینکردنی ڤاکسینی سپۆتینگ V ڕووسی دەکاتەوە،  بەڵام تاوەکوو، ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی  فەرمی لە نێوان ئەم دوو وڵاتە بۆ دابینکردنی ئەو ڤاکسینە ڕانەگەیەنراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین