فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئێران

نوچه‌نێت

سەرۆکی بنکەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: بێ گومان ئەو کارانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجام دراون و ئەو هەنگاوانەی لە داهاتوودا هەڵیان دەگرین و بەرژوەندییەکانی ئیسرائیل دەخەنە مەترسییەوە، ئەو وڵاتە ژیر دەکەنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" نزیک لە سوپای پاسداران بڵاوی کردەوە، فەرماندە محەمەد باقری سەرۆکی بنکەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی فەلەستین گوتی: ئیسرائیلییەکان وا دەزانن دەتوانن بەردەوام خاکی سووریا بکەنە ئامانج و لە شوێنە جیاوازەکاندا و لە دەریاکاندا هاروهاجی بکەن و وەڵامێک وەرنەگرن. 
باقری وتیشی، "بێ گومان ئەو کارانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجاممان داون و ئەو هەنگاوانەی لە داهاتوودا هەڵیان دەگرین ژیریان دەکەن و داهاتووی بەرەی خۆڕاگری ڕوونە". 
سەرلەشکەر باقری وتی، "وردەکارییەکانی ڕووداوەکان ڕاناگەیێنین و نازانین کاری کێیە بەڵام بەرەی خۆڕاگری وەڵامێکی گونجاو دەداتەوە بە ئیسرائیلییەکان". 
سەرۆکی بنکەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە وەڵامی ئێران لە ئەگەری بەردەوامبوونی ڕووداوەکان وتی: دیار نییە وەڵامی ئێران چۆن دەبێت بەڵام ئیسرائیل ئارام و ئاسوودە نابێت.


 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین