ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى زه‌ریف بۆ عێراق دانوستاندنه‌ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ ئێران

نوچه‌نێت

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە دوای سەردانی وڵاتی قەتەر سه‌ردانى عێراق دەکات، رۆژنامه‌یه‌ك ئاشكراى كردووه‌ ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى زه‌ریف دانوستاندنه‌ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ كه‌ پێشبینى ده‌كرێت له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "میدل ئیست نیوز" بڵاوی کردووەتەوە، زەریف ڕۆژی یەکشەممە سەردانی قەتەر دەکات و پاشان ڕۆژی دووشەممە دەچێت بۆ بەغدا پایتەختی عێراق. 
بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران  لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، محەمەد حەلبووسی سەرۆک پەرلەمان و فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دیدار و گفتوگۆ بکات. 
بە گوێرەی "میدل ئیست نیوز" زەریف لە سەردانەکەی بۆ بەغدا  سەبارەت بە ڕۆڵی عێراق لە نزیککردنەوەی ئێران و سعوودیە و هەندێ وردەکاریی کۆبوونەوەی دووەمی نێوان ئەو دوو وڵاتە گفتوگۆ دەکات. بڕیارە گفتوگۆکانی تاران- ڕیاز بەو زووانە لە بەغدا بەڕێوە بچن. 
هەروەها ئەو سه‌ردانه‌كه‌ى تا رادەیەکی پەیوەندی بە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڤیێنا هەیە و وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ناکۆکی و گرژییەکانی ناوخۆی عێراق پەیامێک بۆ ئەمریکا دەنێرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین