ژن و پیاوێک کوژران هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژن و پیاوێک نیوەی شەوی ڕابردوو لە ماڵەکەی خۆیاندا بە دەستڕێژی گولە دەکوژرێن، پۆلیس دەڵێت: لێکۆڵینەوەمان دەست پێکردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (7/تشرینی دووەم/2024) ژن و پیاوێک کە هاوژینی یەکتربوون، لە ناحیەی فایدەی سەر بە پارێزگای دهۆک، کەسێک چووەتە سەر ماڵەکەیان لە شوقەیەکدا و تەقەی لێکردوون، بەھۆیەوە ھەردووکیان کوژراون، تەنیا منداڵەکەیان کە تەمەنی پێنج مانگە، رزگاری بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم ژن و پیاوە خەڵکی کوردستانی ڕۆژئاوا بوون. ماوەی چەند ساڵێکی پیاوەکە لە ناو پەکەکە هاتووەتە کوردستانی باشور و ژیانی هاوژینی پێک هێناوە. پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند: ئێستا تەرمەکان لە دادپزیشکی دهۆکەو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە دەستیپێکردووە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین