ئیسرائیل پەیوەندییەکانی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دەپچڕێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئیسرائیل بە فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئاگادار کردەوە لە کۆتایی هێنان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاژانسی فریاگوزاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (UNRWA).

ئەمڕۆ دووشەممە (چواری تشرینی دووەم/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "وڵاتەکەمان بە فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو ڕێککەوتننامەیە هەڵدەوەشێنێتەوە کە پەیوەندییەکانی ڕێکدەخات لەگەڵ ئاژانسی فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (UNRWA)".

ماوەیەکی زۆرە ئیسرائیل، "ڕەخنە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرێت، بە لایەنگری دژ بە ئیسرائیل تۆمەتباری دەکات چونکە پێی وایە ڕێکخراوەکە پشتیوانی لە فەڵەستینییەکان دەکات".

مانگی ڕابردوو پەرلەمانی ئیسرائیل، "یاسایەکی پەسەند کرد بۆ قەدەغەکردنی کارکردنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئیسرائیل و ڕێگەگرتن لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە هاوکاری کردنی ئەو ڕێکخراوە، کە خزمەتگوزاری هاوکاری و پەروەردە بۆ ملیۆنەها فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا و غەززە دابین دەکات".

ئەم یاسایە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەندێک لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکانی هاوپەیمانی ئیسرائیلی نیگەران کردووە چونکە، "دەترسن بارودۆخی مرۆیی لە غەزە خراپتر بکات".

دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا گوتی، "سەرەڕای ئەو بەڵگە زۆرانەی کە ئێمە پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین سەبارەت بە هاتنە ناوەی حەماس بۆ ئیسرائیل، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ شتێکی نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی ڕاستییەکان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین