هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە چەندین قوربانی لێکەوتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە (31) هاووڵاتی کوژران، فەڵەستینییەکان دەڵێن، "هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانی ئیسرائیل ناچاری کردووین ماڵ و شوێنەکانمان چۆڵ بکەین".

ئەمڕۆ یەکشەممە (سێی تشرینی دووەم/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، "لە هێرشی جیا جیای ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە، لە دوایین هێرشدا (31) هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا".
وەزارەتی تەندروستی غەززە دەشڵێت، "هێرشی سەربازی ئیسرائیل لە باکوری غەزە ڕێگرە لە کوتانی هەزاران منداڵ لە شوێنە جیاوازەکاندا، یەکێک لە کلینیکەکان کەوتووەتە ژێر هێرشی ئیسرائیلەوە، دایک و باوکان منداڵەکانیان دەهێنن تاوەکو دەرمانی دژە ئیفلیجی منداڵ وەربگرن، چوار منداڵیش بریندار بوون".
لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "هێزی زیاترمان دەنێرین بۆ یارمەتیدانی سەربازانمان، سەدان چەکداری فەڵەستینی لە سەرەتای جەنگەوە کوژراون".
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا گوتی، "بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە دایک و باوکان و منداڵان گرفتی وەستانیان ڕووبەڕوو دەبێتەوە و بریندار دەبن و گیان لە دەستدەدەن".
پێشووتر حەماس ڕایگەیاند بوو، "ئامانجیانە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ و ئاگربەستی کاتیان ڕەتکردەوە" لە بەرامبەردا، بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "تەنها کاتێک جەنگ کۆتایی دێت کە حەماس بوونی نەمابێت"
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، "بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە، زیاتر لە (43) هەزار فەلەستینی گیانیان لە دەستداوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین