بافڵ تاڵەبانی: تازە فێربووم بە مایکرۆفۆن شکاندن کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی حكومەت ڕایدەگەیێنێت، "چاوەڕێی ئەوەم بە ڕۆحیەتی هاوبەش و دۆست حكومەت پێكبهێنین."

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/تشرینی یەكەم/2024) بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیداری مێری لە پانێكدا ڕایگەیاند، "ژینگە بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دروست نەکراوە" هەروەها "خۆ سەپاندنی حیزبی دەبێتە خۆی پەكخستنی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە."

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوە كرد، "دوای هەڵبژاردن کۆتایی بە پرۆسەکە نەهاتووە، بەڵکو ئێستا قووڵایی پرۆسەکە دەستپێدەکات و دەکەوێتە سەر ئەوەی کام لایەن بەهێزە بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت." 

سەرۆكی یەكێتی لە پانێلەكەیدا گوتی، پێویستە لەمەودوا "كار بۆ بەهێزكردنەوەی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەین."

سەبارەت بە بەرنامە و بەڵێنەكانی یەكێتی لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، "ئێمە بەڵێنمان بە خەڵك داوە، بۆیە چاوەڕێی ئەوە مەكەن پەشیمان ببینەوە."

ئەو دەشڵێت، "تازە فێربووم بە مایکرۆفۆن شکاندن، بۆیە ئامادەم بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ئەگەر دانەنیشین بۆ پێکهێنانی حکومەت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین