مسرور بارزانى لە یادى بۆردومانکردنى قەڵادزێ پەیامێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ساڵیادى بۆردومانکردنى شارى قەڵادزێ 1974 و گوللەبارانکردنى خۆپیشاندەرانى 1982 لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە، پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئه‌م دوو كاره‌ساته‌ دادەنوێنین."

ئەمڕۆ شەممە (24-4-2021) سەرۆکى حکوومەتى هەرێم لە لاپەڕەى تایبەى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فیسبووک نووسیویەتى، " لە ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە 24 ی نیسانی 1974 لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسەوە کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی سەدان کەسی بێتاوان کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆی سلێمانی بوون کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو."

هەروەها مسرور بارزانى لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەدا دەڵێت، "لە 24 ی نیسانی 1982 ڕژێمی بەعس تاوانێکی دیکەی بەرامبەر شارەکە ئەنجامدا و خۆپێشاندانێکی گوللەباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییانی بۆردومانی قەڵادزێ ڕێکخرا بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین