سەرۆکی ڕووسیا هۆشداری لەبارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڤلادێمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە كۆبوونەوەی لووتکەی بریکس هۆشداری بە وڵاتان دەدات و ڕایگەیاند، "جەنگ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە، ناوچەکە لە لێواری جەنگ دایە".

ڕۆژی پێنجشەممە (24/تشرینی یەکەم/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ڤلادێمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە گوتارێكدا لە لووتکەی بریکس ڕایگەیاند، "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له لێواری شەڕێکی تەواو دایه".

سەرۆکی ڕوسیا دەشڵێت، "بەهۆی زیادبوونی ناکۆکییەکان و ململانێکانی نیوان ئیسرائیل و ئێران، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕێکی سەرتاسەری دان، ئەو جەنگەی کە ساڵێک لەمەوبەر لە غەزە دەستی پێکرد ئێستا بۆ لوبنان بڵاوبووەتەوە".

سەرۆکی ڕووسیا ئەم گوتانەی لە لووتکەی بریکس گوت، کە لە شاری قازانی ڕووسیا لە ڕۆژانی (24-22)ی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی سەرۆکی وڵاتانی ئەندام لەو لوتكەیە بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین