سەرۆکى رووسیا ئامادەیى رێککەوتنى ئاشتى لەگەڵ ئۆکراینا دەردەبڕێ عێراق ناوچەکە و جیهان
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکى رووسیا رایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر ئاشتى لە ئۆکراینا لەسەر بنەماى رێککەوتنى ئیستەنبۆڵ ئاشتى لەگەڵ ئۆکراینا واژۆ بکات.

هەینى (18/تشرينى يەکەم/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، سەرۆکى رووسیا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبرانى دەزگا راگەیاندنەکانى وڵاتانى ئەندام لە برێکس ئاماژەى بەوە کرد، ماوەیەکى زۆر لەگەڵ ئۆکراینا لە تورکیا لە دانوستاندن دابووین، ئەنجامى ئەو دانوستاندانە بەڵگەنامەیەک بوو سەرۆکى شاندى ئۆکراینى واژۆى سەرەتاییان لەسەر ئێستاش بەردەستە، ئەو بەڵگەنامەیە رەشنووسى رێککەوتنێکە. 

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى پووتین گوتى، "ئێستاش دووبارەى دەکەمەوە سەرۆکى شاندى دانوستانکارى ئۆکراینا بەسەرتایى واژۆى لەسەر کرد، بەڵام ئەگەر ئۆکراینا واژۆکەى خۆى دابنایە هەمووشتێک باش دەبوو، دەکرا کار لەسەر وردەکارى و هەماورکردنەوەى بکرێت، یاخود پشتگوێ بخرێت، بەڵام ئێستا ئەوە دەردەکەوێت کە دروست نییە."

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئامادەیى خۆى بۆ دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکان دەربڕى بۆ کۆتاییهێنان بەو ململانێیە بە شێوەى ئاشتیانە لەسەر بنەماى ئەو بەڵگەنامەى کە لە ئەندجامى گفتوگۆ و دانووستانى چەندین بەرهەم هاتبو، لایەنى ئۆکراینا بەشێوەى سەرەتایى واژۆیان لەسەر کردبوو، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە ئامادەی کارکردنین.

سەرۆکى رووسیا گوتیشى، ئێمە لە هەموو کەس زیاتر گرنگى بە کۆتاییهێنان بە ململانێکان دەدەین لە نزیکترین کات.

سەبارەت بە دەستپێشخەرى چین و بەرازیل، ڤلادیمێر پووتین جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، هەر کەسێک لە کیێڤ پێى سەرسام بێ، یاخود سەرسام نەبێ، ئەوە بژاردەیانە، ئێمە پێشنیارەکانمان دواى دەرکەوتنى بینى، دەتوانم پێتان بڵێم، سەبارەت بە ئێمە ئەوە بنەمایەکى باشە بۆ دەستکردن بە هەوڵەکان لە پێناو گەیشتن بە ئاشتى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین