وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا: داگیركردنی غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە رەت دەكەینەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (23/تشرینی یەكەم/ 2024) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی كردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، ئێمە پێشتریش دووبارەمان كردۆتەوە، هەموو داگیریەك لە غەزە رەت دەكەینەوە، ئەوە سیاسیەتی ئێمە و بەو جۆرە دەمێنێتەوە.
بلینكین لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، بەگوێرەی قسەی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەوە سیاسەتی حكومەتی ئەو وڵاتەشە، كە نایانەوێت غەزە داگیر بكەن.
سەبارەت بە هاوكارییەكانیشی ئاماژەی بەوە كرد، ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی سەربازیی ئیسرائیل دژ بە حەماس و حزبوڵڵا، ئەوەش دەێتە چوارچێوەی بەرگریكردن لەخۆی، گوتیشی، واشنتن رێگە بە فراوانبونی ئەو جەنگە نادات.
دەربارەی هەواڵەكانی ئەمەریكاش بلینكین گوتی، "وڵاتەكەی بەردەوامە لەسەر چارەسەری دیپلۆماسی لە لوبنان، جێبەجێكردنی بڕیاری (1701) بە جۆرێك حزبوڵڵا لە سنوورەكانی لەگەڵ ئیسرائیل پاشەكشە بكات و سوپای لوبنانی بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment