بەریتانیا پارەی ڕووسیا بە قەرز بە ئۆکراینا دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەریتانیا بە نیازە نزیکەی (3) ملیار دۆلار قەرز بداتە کیێڤ، لە پارە هەڵپەسێردراوەکانی ڕووسیا، ڕووسیاش بە هەموو شێوەیەک ئەم هەنگاوانە ڕەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، ڕاچڵ ریڤز، وەزیری گەنجینەی بەریتانیا ڕایگەیاند، "بەریتانیا بڕی (2.26) ملیار پاوەند قەرز لە پارە هەڵپەسێردراوەکانی ڕووسیا دەدات بە ئۆکراینا، ئەم قەرزدانە لە بەرژەوەندی نەتەوەیی بەریتانیادایە چونکە ئامانجمانە ئۆکراینا بەرگری زیاتر لە بەرەکانی هێڵی پێشەوەی خۆی بکات بەرامبەر بە ڕووسیا".

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، "وڵاتانی (G7) ڕازی بوون بە قەرزێکی دارایی بە بڕی (50) ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا. لە سەرەتای ئەم مانگەدا، یەکێتیی ئەوروپا بڕی (35) ملیار یۆرۆی بۆ قەرزی وڵاتانی (G7) پەسەند کرد".

هەفتەی رابردوو ڕۆژنامەی فاینانشیال تایمز بڵاویکردەوە، "هاوبەشە ڕۆژئاواییەکانی کیێڤ هەوڵدەدەن پێش کۆتایی ئەمساڵ دانوستاندنەکان سەر قەرزی ئۆکراینا خێراتر بکەن، بەهۆی نیگەرانییەکانیان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا".

لە بەرامبەردا مۆسکۆ بەردەوام دووپاتی ئەوە دەکاتەوە، "بەکارهێنانی سەرمایەی وڵاتمان لە لایەن وڵاتانەوە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی متمانەیان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین