لە بەغدا هێرش کرایە نوسینگەى کەناڵى ئێم بى سی سعوودى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەهۆى ناوبردنى چەند سەرکردەیەکى گرووپە چەکدارەکانى بەرەى مقاوەمە لە عێراق و ناوچەکە بە تیرۆرست، لايەنگرانى ئەو گرووپانە هێرشیان کردە سەر نووسینگەى کەناڵى (ئێم بى سى) سعوودیە، کەلوپەلى نووسینگەکەیان شکاند و ئاگریان لە باڵەخانەکە بەردا.

ئەمڕۆ شەممە (19/تشرينى يەکەم/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، شەوى رابردوو نزیکەى (400 بۆ 500) کەس هێرشیان کردە سەر نووسینگەى کەناڵى (ئێم بى سى) چوونە ناو نوسینگەکە و ئاگاریان لە بەشێکى باڵەخانەکە بەردا و کەلوپەل و پێداویستى نووسینگەکەیان شکاند.

لەدواى بڵاوبوونەوەى بەرنامەکە لەو کەناڵە سعوودیە بەکارهێنانەرى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لى تێلیگرام و وەتس ئاپ گرتە ڤیدیۆکانیان بڵاوکردەوە، ئەوەش بووە هۆى تووڕەبوونى لایەنگرانى گرووپە چەکدارەکان.

سەبارەت بە زیانەکان بەرپرسێکى ئەمنى ئاماژە بەوە دەکات، دەست بەجێ تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و ئاگرەکەیان کوژاندۆتەوە.سەبارەت بە زیانەکانیش بەگوێرەى ئەو قسەى ئەو بەرپرسە لە (60%) بووە.

لەدواى ئەو رووداوە چەناڵى سابیرین نیوز لە تێلگرام کە لە گرووپە چەکدارەکانى سەربە ئێران نزیکە، چەند گرتە ڤیدیۆیەکى بڵاوکردەوە خۆپیشاندەران ئاڵاى حزبوڵڵاى لوبنانى و حەشدى شەعبیان بەرزکردبۆوە.

بەنامەکە بەناوى هەزارەى دەربازبوون لە تیرۆرستان، کە چەند باسى لە چەند سەرکردەیەک کردبووە، کە دریاترینیان ئوسامە بن لادن، بەپرسى رێکخراوى تیرۆرستى قاعیدە بوو، لەو راپۆرتە باسى لە سەرکردەکانى بەرەى مقاوەمە کردبووە، کە ئێران سەرکردایەتى دەکات، یەکێک لەو کەسانەى باسى کردبوو یەحیا سینوار و ئیسماعیل هەنییە بوو.

لە بەشێکى دیکەى راپۆرتەکە باسى لە قاسم سلێمانى، فەرماندەى فەیلەقى قودس و ئەبوو مەهدى موهەندس کردبوو کە لە ساڵى (2020) لە لایەن ئەمەریکاوە کوژران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین