سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك بارزانی لەگەڵ كۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كۆبوونەوە و "پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكوومەتی تازە" تاوتوێ كرد.

ڕۆژی چوارشەممە (23/تشرینی یەكەم/2024) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە كونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا  كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر " لە سەرۆك بارزانی كرد بۆ بەڕێوەچوونی سەركەوتوانەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و بە هەنگاوێكی گرنگی هەرێمی كوردستان بۆ قۆناغێكی تازەی ژیانی سیاسی وەسف كرد."

هاوكات بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها "هەنگاوەكانی دوای پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكوومەتی تازە" ئاڵوگۆڕ كرا.

ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر خواست لە ئەرك و كارەكانیدا و هەروەها "هیوای ئەوەشی خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین