سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پەیامێك ئاراستەی گەل و حكومەتی توركیا دەكات
نوچە نێت
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لەسەر هێرشەكەی ئەنقەرە بڵاوكردەوە و دەڵێت، دژی تیرۆر دەوەستینەوە و سەركۆنەی هێرشەكە دەكەین.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (23/تشرینی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس دژی هێرشە چەكدارییەكەی ئەنقەرە بڵاوكردەوە و نووسیویەتی، بە هاوسۆزییەکی تەواو لەگەڵ گەل و حکومەتی تورکیا لە دژی تیرۆر دەوەستین.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەی ئەوەشی نووسیوە، سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە دەکەم. بیر و نزام لەگەڵ خێزانی قوربانییەکانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (2024/10/23) عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، "هێرشکرایە سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا ناسراو بە(TUSAS) کوژرا و بریندار هەیە، هێرشەكەش تیرۆرستی بووە، وە لەپێش تەقینەوەکە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارەکان شەڕەتەقە روویداوە و یەکێک لە چەکدارەکان خۆی تەقاندووەتەوە."

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment