دواى سێ مانگ چاوهڕوانى بایدن ههواڵێكى ناخۆش به ئهردۆغان دهدات
نوچهنێت
ئێوارەى دوێنێ هەینى (٢٣)ى مانگى نیسانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى ئەنادۆڵى توركى بڵاوى كردەوە فەرمانگەی پەیوەندییەکانى سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، دەربارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى رەجەب تەیب ئەردۆغان و جۆ بایدن راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیێدراوهکەدا هاتووە، "ئەردۆغان و بایدن لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەی نێوانیاندا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پێکەوە کارکردن بە ئامانجی فراوانکردنی هەماهەنگی نێوانیان".
باس لەوەش کراوە کە ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ بایدن جەختی لە گرنگی چارەسەری چەند بابەتێکی وەک نێشتهجێبوونى فەتحوڵا گولهن لە ئەمریکا و هاوکارییەکانی ئەمریکا پەکەکە یەپەگە لە سووریا کردووەتەوە.
هەردوو سەرۆکیش لەسەر ئەوە رێککەوتون کە لەمیانەی لوتکەی ناتۆ کە بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا ئەنجامبدرێن، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ساز بکەن.
هەر سەبارەت بەو كۆبوونەوەیە كۆشكى سپى لە راگەیێندراوێكى سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەى هەردوو سەرۆكى توركیا و ئەمریكا بڵاوكردەوە، كە لە بەشێكى هاتووە، " جۆ بایدن پەیامى خۆى بە رەجەب تەیب ئەرۆغان گەیاندووە بۆ دروستكردنى پەیوەندى دوو قۆڵى بنیاتنەرانە و فراوانكردنى هاوكارییەكان" لەبەشێكى ترى راگهیێندراوهكه هاتووە، "باسیان لە ئیدارەدانێكى كاریگەرى ناكۆكییەكانى هەردوو وڵات كردووە".
لە لایەكى ترەوە میدیاكانى نەیارى توركیا ئاماژە بەوە دەكەن، كە بایدن لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بە ئەردۆغانى راگەیاندووە، ئهمڕۆ شهممه كوشتارى ئەرمەنەكان بە جینۆساید دەناسێنێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment