وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران: ئاواره‌كان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر تیمى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ڤیان فایق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عيَراق ئاشكراى ده‌كات دوێنێ له‌ كه‌مپێكى ئاواره‌كان له‌ فه‌لووجه‌ له‌لایه‌ن ئاواره‌كانه‌وه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر تیمى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و ده‌ڵێ، "به‌ هاندانى لایه‌نێك بووه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى نیسان ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى لێدوانه‌كه‌ى ڤیان فایق جابرۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ، "هه‌ندێك لایه‌ن نایانه‌وێ كه‌مپه‌كان دابخرێن".

ڤیان باسى له‌وه‌ كردووه‌، تا ئێستا ته‌نیا 49 كه‌مپ داخراون، ده‌شڵێ، "هه‌ندێك لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئاواره‌كان هه‌بووه‌ و نایانه‌وێ دابخرێت و چونكه‌ له‌ بارودۆخى ئێستا سوودمه‌ندن. هه‌ندێك رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆییش هه‌ن له‌ كه‌مپه‌كان سوودمه‌ندن".

دوێنى هه‌ینى بڕیار بوو كه‌مپى عامرییه‌ له‌ فه‌لووجه‌ دابخرێت، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ نه‌كراوه‌. ڤیان فایق باس له‌وه‌ ده‌كات لایه‌نێك هاتووه‌ته‌ ناو بابه‌ته‌كه‌وه‌ و ئاواره‌كانى هان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دژى وه‌زاره‌ت بوه‌ستنه‌وه‌ و فه‌رمانبه‌رانیان به‌ردباران كردووه‌.

له‌ به‌شێكى قسه‌كانى ئاشكراى ده‌كات، وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران ناچار بووه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى 500 خێزانى ئاواره‌، سوڵحى عه‌شایه‌رى بكات. له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ده‌بێت ئه‌مساڵ عێراق بێ كه‌مپى ئاواره‌كان بێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین