ماكینزى: ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانمان له‌ عێراق كه‌م ناكه‌ینه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كینیس ماكینزى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى ژماره‌ى هێزه‌كانى له‌ عێراق كه‌م ناكاته‌وه‌ و دووپاتیشى كرده‌وه‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌سه‌ر داواى عێراق دراوه‌.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى نیسان لێدوانێكى كینیس ماكینزى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریكاى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوتوویه‌تى، هێزه‌كانى ئه‌مریكا وه‌ك هێزى وڵاتانى تر له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئێران.

ماكینزى باسى له‌وه‌ كردووه‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى هێزه‌كانى ناكێشێته‌وه‌ و ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراقه‌.

ئه‌و لێدوانه‌ى فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانى دوێنێ هه‌ینى به‌ سێ مووشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا.

له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌یش ئارتى ئاماژه‌ بۆ لێدوانى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ده‌كات كه‌ ده‌ڵى واشنتن له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ئه‌و هێرشانه‌ ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین