وەزارەتی دەرەوی تورکیا: هێرشی وشکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان هەوڵێکی داگیرکارییە تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە چوونی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ لوبنان بە رێگەی وشکانی رایگەیاند، "دەستپێکردنی هێرشی وشکانی ئیسرائیل بۆ ناو خاکی لوبنان پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتەیە."

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکی تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە چوونی هێزەکانی ئیسرائیل بەرێگەی وشکانی بۆ ناو خاکی لوبنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو و نیگەرانیەکانی خۆی راگەیاند.

ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت،"چوونی سەربازانی ئیسرائیل بەرێگەی وشکانی پێچەوانەی یاسایە و پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنانە، وە دەستپێکردنی هێرشەکان بەم رێگەیەوە هەوڵێکی لەشکرکێشی و داگیرکاری و نایاساییە، پێویستە کۆتایی بەو هێرشە بهێندرێت و هێزەکانی ئیسرائیل بە زووترین کات بکشێنەوە."

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوەش دەکات، "دەستپێکردنی ئەو چۆرە هێڕشە پێشهاتێکی خراپە تەنانەت کاریگەری بۆ سەر ئەو وڵاتانەش دەبێت کە پاڵپشت و چەک بۆ ئیسرائیل دابین دەکەن، هەروەها ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و وڵاتان تێک دەدات، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شەپۆڵێکی نوێی کۆچکردن و دەرفەتیش بۆ توندڕەوەکان دەرەخسێنێت بۆ ئەوەی لە هەموو جیهان کاری خراپ بکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین