پەیامێك لە لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ دووشەممە (30-9-2024) لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە لەبارەی گوتەكانی دوێنێی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دەڵێت، "لە ڕۆژی 20ی ئۆکتۆبەری 2024 لەسەر سندوقەکانی دەنگدان وەڵامی دەدەینەوە."

لە پەیامەكەی لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتووە، "جووڵە و هەڵسوکەوت و دەربڕینەکانی دوێنێی سەرۆکی یەکێتی لەسەر ستەیج، تەعبیر لە جەوهەری خۆی دەکات و پێویست بە هیچ وەڵامێک ناکات."

ڕۆژی (29-9-2024) بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سلێمانی هێرشی توندی كردە سەر حكومەتی هەرێم و پارتی كرد.

 

دەقی پەیامەكەی لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان:

جووڵە و هەڵسوکەوت و دەربڕینەکانی دوێنێی سەرۆکی یەکێتی لەسەر ستەیج، تەعبیر لە جەوهەری خۆی دەکات و پێویست بە هیچ وەڵامێک ناکات.

دروشمی پارتیمان (ئارامی و ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگری)یە و، لە ڕۆژی 20ی ئۆکتۆبەری 2024 لەسەر سندوقەکانی دەنگدان وەڵامی دەدەینەوە.

لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان

30ی ئەیلوولی 2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین