گردبوونەوەیان ئەنجام دا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ڕێکخراوی ئێمە و هاوپەیمانی ژنانی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاک و ئازادیخوازان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی لە پەرلەمانی عیراق ئەنجام دا.

ڕۆژی دووشەممە 19ی ئابی2024، ڕێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لەگەڵ هاوپەیمانی ژنانی کوردستان دژ بە هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە (88)ی ساڵی 1959 گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.  

لەگەڵ هەوڵ دان بۆ هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە، ئازادیخوازان بە جۆرەها شێوە دژایەتی خستنە کاری پەرلەمانی دەکەن و پێیانوایە، دەبێتە هۆکاری نەمانی ڕۆڵی دادگا و گەڕانەوە بۆ باڵادەستی عەشیرەتگەری و دیوەخان.

لە گردبوونەوەکەدا وتاری هاوبەش خوێندرایەوەو دروشم دژ بە هاوسەرگیری منداڵان و چەوساندنەوەی ئافرەتان بەرزکرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین