ئێران و ڕووسیا برەوی زیاتر بە پەیوەندییەكانیان دەدەن ئێران

نوچە نێت

سەرۆکی ڕووسیا و بەرپرسی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە سان پترسبۆرگی ڕووسیا کۆدەبنەوە، جەخت لە بەردەوامی و بەرەو پێشبردنی زیاتری هەماهەنگی و پەیوەندییەكانیان لەداهاتوو دەکەنەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (12/ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان  ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کۆدەبنەوە، "تاوتوێی پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا دەکەن".

کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی (14)هەمین لووتکەی بەرپرسانی باڵای ئاسایش و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی دەبیت کە لە (12-10)ـی ئەم مانگە لە سانت پترسبۆرگ بەڕێوە دەچێت.

ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هاوتا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ئەندام لە (BRICS) کە بریتین لە بەرازیل، رووسیا، هیندستان، چین، ئەفریقای باشوور، ئیمارات، میسر و ئەسیوپیا بەشداری لووتکەکەی کردووە و کۆبوونەوەی جیاوازی ئەنجام داوە.

دوێنی چوارشەممە (11/ئەیلوول/2024) عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان لە لووتکەی بەرپرسانی باڵای ئاسایش و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی گوتارێکی پێشکەش کرد و پێشنیاری کرد، "کۆمیسیۆنێکی ئاسایشی تایبەت بە بریکس پێک بهێندرێت ئەرکەکەی بریتی بێت لە، "دیاریکردنی میکانیزمەکانی هاوکاری هاوبەش بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکانی جیهان"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین