وەزیری نوێی دەرەوەی ئۆکراینا دیاری کرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

پەرلەمانی ئۆکراینا وەزیری نوێی دەرەوەی ئەم وڵاتەی دیاری کرد، دوای ئەوەی دوێنێ بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا دەست لە کار کێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە (پێنجی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، "ئاندری سیبیگا، جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا بە فەرمی لە لایەن پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە وەک وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا دەستنیشان کرد".

سیبیگا  لە لایەن ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە پێشنیار کرابوو، "لە (2024) وە وەک جێگری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە خزمەتی کردووە و پێشتر لە (2021-2016) باڵیۆز بووە لە تورکیا، لە (2024-2021) جێگری سەرۆکی ئۆکراینا بووە".

ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیست لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە زیلینسکییەوە بڵاوی كردۆتەوە، "سەرۆکی ئۆکراینا بە نیاز بوو زووتر کۆلیبا لاببات، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانی دەربڕی بوو".

دەست لە کار کێشانەوەی کۆلیبا دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی ئۆکراینا تۆمەتباری کردبوو، "بەوەی نەیتوانیوە هەماهەنگی بەهێزی هەبێت لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا، چەکی زیاتری بۆ بەرگری کردن دابین نەکردووە، نەیتوانیوە چەکی زیاتر دابین بکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین