وەزارەتی دەرەوەی تورکیا روونکردنەوە لەسەر کەوتنەخوارەى فڕۆکەکەى ئەمڕۆ بڵاوکردەوە تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکەیان لە کەرکوک دەڵێت، "ئیرادەیەکی هاوبەش و بەهێز بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نێوان تورکیا و عێراق هەیە، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق لە پەیوەندی داین بۆ لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (29/ئاب/2024) ماڵپەری (a habar) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پشتراستی دەکاتەوە کە ئەو دڕۆنەی لە کەرکوک کەوتەخوارەوە لەلایەن بەرگریی ئاسمانی عێراق هی ئێمە بووە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات و رایگەیاندووە، "ئیرادەیەکی بەهێز و هاوبەش لە نێوان عێراق و تورکیا هەیە بۆ بەرەدگاربوونەوەی تیڕۆر." 

ڕاگەیەندراوەکە راشیگەیاندووە، "لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق لە پەیوەندی داین بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی دڕۆنەکە، هەروەها ئەو فڕۆکەیەی کەوتۆتەخوارەوە فڕۆکەیەکی چەکداری بێفڕۆکەوانی ئاکسونگوری تورکیا بووە." 

هەروەها لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەی تورکیا دەڵێت، "تورکیا هەمیشە پێداگیرە لە شەڕی دژی پەکەکە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین