سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا داوای خۆپیشاندانی فراوان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا داوای لە هاووڵاتیان کرد، بەشدار بن لە خۆپیشاندانی (17) ی ئەم مانگە، بە هەموو شێوەیەک ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە ڕەت بکەنەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (11/ ئاب/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بلاویکردەوە، ماریا کۆریا کۆرینا ماکادۆ، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، "داوا لە هاووڵاتیان دەکەم خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام بدەن، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان قبووڵ ناکەین، براوە بووین، هەمووان ئەوە دەزانن و بەڵگەمان هەیە بۆ سەلماندنی".

ماکادۆ باسی لەوەش کرد، "لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەڵبژاردن ساختەکارییان کردووە، کاندیدی پارتەکەمان زیاتر لە (67٪) ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەردەوام دەبین لە شەڕکردن بۆ دژایەتی کردنی ڕژێمی دیکتاتۆری وەسفی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپۆزسیۆن ڕێگە نادات دەنگەکانی ببردرێت، ئەنجامەکان قبووڵکراو نین".

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو (17) ی ئاب، ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام بدەن، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "ئاشکرایە ئێمە براوەین، هەمووان ڕاستییەکان دەزانن، تۆمارەکانیش ئەوە دەسەلمێنن".

ڕۆژی یەکشەممە (28/7/2024) هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ڤەنزوێلا بەڕێوەچوو، ڕۆژی دواتر ئەنجوومەنی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، "نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی وڵات دوای (12) ساڵ سەرۆکایەتیی وڵات بۆ (6) ساڵی تر بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرایەوە (51.2٪) ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی بەدەستهێناوە". 

(10) ی کانوونی دووەمی (2025) مادورۆ سوێندی یاسایی بخوات، ئۆپۆزیسیۆنیش بە هەموو شێوەیەک ئەنجامەکان ڕەت دەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین