تەنها لە سێ  مانگى ئەمساڵ زیاتر لە هەزار کەس بە رووداوى هاتووچۆ بریندار بوونە کوردستانی

نوچەنێت:

لە ماوەى چەند مانگى سەرەتاى ئەمساڵ رووداوەکانى هاتووچۆى ئۆتۆمبێل بە شێوەیەکى بەرچاو زیایکردووە، ئەمەیش وایکردووە تەنها لە سێ مانگى ئەمساڵ(126) هاووڵاتى گیان لەدەست بدەن و زیاتر لەهەزار هاووڵاتیش بریندارببن.

بە پێى ئامارەکان تەنها لە ماوەى سێ مانگى ئەمساڵ دا (850) رووداوى هاتووچۆ لە هەرێمى کوردستان روویانداوە، لە ئەنجامى ئەو رووداوانەی هاتووچۆ لە سەرجەم شارەكانی ھەرێمی كوردستان تۆمارکراون (126) هاووڵاتى گیانیان لەدەستداوە و یەک هەزار (439) هاووڵاتیش برینداربوونە.

لە بەرمبەردا، عەمید عەبدولقادر سدیق بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: ئاماری مردن و برینداربوون بە رووداوەكانی ھاتووچۆ لە قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاترە.

هەروەها عەمید عەبدولقادر سدیق دەشڵێت، یەکنەخستنى موڵەوتى شوفێرى کە تا ئێێستا بەچەند جۆرێک دەدرێت، هەروەها لە نووسینگەکانى فێرکردنى لێخورینى شۆفێرى بەپێى پێویست خەڵک فێرى یاسا و رێنماییەکانى هاتووچۆ ناکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین