تورکیا پێشوازى لە ڕێککەوتنى حووسییەکان و حکومەتى یەمەن دەکات تورکیە

نوچەنێت

وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ڕیگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە لەبارەى ڕیککەوتنى حوسییەکان و حکومەتى یەمەن و چەند لایەنێک، بۆ هەندێ بابەتى ناوخۆى ئەو وڵاتە و کەمکردنەوەى گرژیی و کۆتاییهێنان بە کێشەکانیان و دەڵێت: پێشوازى لەو هەنگاوە دەکەین.

ڕۆژى پێنجشەممە (25-7-2024) ماڵپەڕى ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ڕاگەیێندراوێکى سەبارەت ڕێککەوتنى هەندێ پارت و لایەنى سیاسى یەمەن بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە گەرمى پێشوازى لەو هەنگاوە گرنگە دەکەین.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى وەزارەتى دەرەوەى تورکیادا هاتوو، "هیوادارین ئەم ڕێککەوتنەى کە لەنێوان لایەنەکان ئەنجامدراوە، ڕێگە خۆش بکات بۆ چارەسەر و ڕێککەوتنێکى تۆکمەتر."

هەروەها ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "چاوەڕێ دەکەین لایەنەکانى یەمەن لە ڕێگەى گفتوگۆ و دیالۆگى بونیاتنەران، ئامانجیان دروستکردنى سەقامیگرى و گەڕانەوەى ئاشتى بێت بۆ یەمەن."

سەبارەت بە پشتیوانى تورکیا لەو هەنگاوەى لایەنەکانى یەمەن، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا جەخت لە پشتیوانى یەکپارچەیی و یەکگرتوویى خاکى یەمەن دەکاتەوە.

جێگەى ئاماژە پێدانە، حوسییەکان و حکومەتى یەمەن لەبارەى کەرتى فڕۆکەخانە و بانکەکان ڕێککەوتن، بەپێى ڕاگەیێندراوى نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئاساییکردنەوە و زیادکردنى گەشتەکانی یەمەن – ئوردن و سنە، هەروەها یەمەن – هندستان و میسر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین