بوکێک لە کاتی ئامادەکاریدا گیان لە دەست دەدات هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بوکێکی تەمەن 20 ساڵ، لە کاتی ئامادەکاری بۆ مەراسیمەکەی باری تەندروستی تێکدەچێت و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لەوێ گیان لە دەست دەدات.

ڕۆژی چوارشەممە(24/تەموز/2024) کچێکی تەمەن 20ساڵ، بە مەبەستی کڕینی پێداویستییەکانی دەچێتە شاری هەولێر، بەڵام لە ناکاو تەندروستی تێکدەچێت لەبەرئەوەی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە لەوێ گیان لە دەست دەدات.

بوکەکە ناوی (ژیلە عومەر) تەمەنی 20 ساڵە. دانیشتووی شارۆچکەی حاجی ئۆمەرانە. قوتابی قۆناغی دووەمی کۆلێژی تەکنیکی سۆرانە، دەستگیرانەکەی ناوی (محەمەد گەردین)ە، بەپێی زانیارییەکان ئەم بوکە لە کاتی کڕێنی پێداویستییەکانی بۆ ئاهەنگی گواستنەوەی جەڵتەی دڵ لێیداوەو دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین