بە پارەی ڕووسیا چەک بۆ ئۆکراینا دەکڕدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

یەکێتیی ئەوروپا ئەو بەروارەی دیاریکرد کە بە پارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا چەک بۆ ئۆکراینا دەکڕێت کە بڕەکەی (1.4) ملیار یۆرۆیە.

ڕۆژی سێشەممە (23/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، جۆزێپ بۆڕێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، "سەرەتای مانگی داهاتوو (1.4) ملیار یۆرۆ لە پارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا بۆ کیێڤ دابین دەکرێت، چەکی جۆراوجۆر بە پارەکە دەکڕدرێت بۆ پاراستنی ئۆکراینا لە هێرشەکانی ڕووسیا".

بۆڕێل ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "پارەکە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی سوپای کیێڤ بەکاردەهێنرێت وەک بەرگری ئاسمانی و چەکی بەهێز".

لە سەرەتای ئەمساڵدا، دەسەڵاتدارانی یەکێتیی ئەوروپا پلانێکیان پەسەند کرد، "کە ڕێگە بە تەرخانکردنی پارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا دەدات بۆ پاڵپشتیکردنی چاکسازی و بەرگری سەربازیی ئۆکراینا. پێشبینی دەکرێت (90٪) ی ئەو پارەیە بۆ بۆ یارمەتی سەربازی ئۆکراینا تەرخان بکرێت، (10٪) کەی تریش بۆ پاڵپشتیکردنی کیێڤ تەرخان بکرێت".

دوای بەردەوامبوونی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا یەکێتیی ئەوروپا و گروپی وڵاتانی (G7) نزیکەی (260) ملیار یۆرۆیان لە سندوقی بانکی ناوەندی ڕووسیا بلۆککرد. بەشی زۆری ئەم پارەیە لە یەکێتیی ئەوروپا هەڵگیراون. چەندین جار ڕووسیا هۆشداری داوە لەوەی، "هەر هەنگاوێک بۆ گواستنەوەی سەرمایەی ئەم وڵاتە بەبێ ڕەزامەندیان جێگای قبووڵکردن نییە، بەکارهێنانی پارە بلۆککراوەکانیان یان ئەنجامدانی هەنگاوی لەم شێوەیە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە و تۆڵەکردنەوەی بەدواوە دێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین