دەم پارتی بڕیاری دانانی قەیوومی لە جۆلەمێرگ گواستەوە بۆ دادگا تورکیە

نوچەنێت

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، لەدژی دانانی قەیووم لە جۆلەمێرگ بەڵگەنامەیەکی نووسراویان پێشکەش بە دادگای کارگێڕیی وان دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی (19/تەمموز/2024) ماڵپەری (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، دەم پارتی لە دژی دانانی قەیووم لە شوێنی سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ، بەڵگەنامەی داواکاری کە لەلایەن پارێزەر و دەستەی یاسایی و مافی مرۆڤى سەر بەدەم پارتی ئامادەکراوە، پێشکەشی دادگای کارگێڕیی شاری وان کرا بۆ کشانەوەی بڕیارەکە. 

لە داوا یاساییەکەى ئاماژە بەوەدراوە، محمەد سەدیق کە کاندیدی دەم پارتی بوو لە هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی تورکیا کە (92,48%) دەنگی بەدەستهێناوە، و بووە بە سەرۆکی شارەوانی  جۆلەمێرگ، بەڵام لەدوای دەرچوونی قەیوومی لە شوێنی دانرا. 

هەروەها لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، دانانی عەلی چەلیک پارێزگاری جۆلەمێرگ لەشوێنی کاندیدەکەمان لەگەڵ دەستووری تورکیا ناگونجێت و پێویستە بە زووترین کات بڕیارەکە بکشێنرێتەوە. 

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە (3)ـی حوزەیرانى ئەمساڵ، بڕیاریدا محەمەد سەدیق لەکارەکەی لابدرێت و پارێزگاری جۆلەمێرگ کە سەر بە ئەکپارتییە بە قەیووم لە شوێنی دابنرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین