وەزارەتی بەرگریی تورکیا: پڕۆسەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سووریا بەردەوامە تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، پڕۆسەی ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە، ئەو هێرشانەی لە خاكی سووریا كردوومانە بۆ یەكپارچەیی خاكی ئەو وڵاتەبووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە (18/تەمووز/2024) ماڵپەری (بیرگون) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگری توركیا سەبارەت بە هێزەكانیان لە خاكی سووریا ئاماژە بەوە دەكات، بوونی تورکیا لە نێو خاکی سووریا بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرە هەڕەشەیەکە بۆ سەر خاکەکەی و پاراستنی سنوورەکانمان و نەهێشتنی دروستبوونی مەترسییەكانە لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا.

دەربارەی ئۆپراسیۆنەكانیش ئاماژە بەوە دەكات، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی تورکیا ئەنجامی داوە لە خاکی سووریا بۆ یەکپارچەیی ئەو وڵاتەبووە، هەروەها وڵاتەکەمان زۆرترین ڕۆڵی هەبووە لە یەکپارچەیی سووریا و دەمانەوێت سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئارامی بۆ گەڵی سووریا بگەرێنینەوە.

سەبارەت بە پێدانی فڕۆکەی (ئێف 16) لەلایەن ئەمریکاوە بە تورکیا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "دانوستاندنمان لەنێوان شاندەکان بەردەوامە و چەندین گرێبەست واژۆکراوە ، ئەمە  پرۆسەیەکی فرە فاکتەرییە و لە دوای بڕیارەکان وردەکارییەکان رادەگەیەنرێت و لەگەڵ ڕای گشتی باس دەکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین