دوو خەڵاتی جیهانی پێبەخشرا لە کاتێکدا لە وڵاتەکەی خۆی دەست بەسەر بوو دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

خاوەنی خەڵاتی (ساخارۆف بۆ ئازادی بیر وڕا ) و خەڵاتی (نۆبڵ بۆ ئاشتی)یە. مارتن سمیت لە بارەیەوە دەڵێت"ئیلهام دەری چینێک بوو، کە بۆ دروسستکردنی گۆڕان گیانیان دەبەخشی".

ئان سەن سوکی، لە ساڵی (1945) لە میانمار لە دایک بووە. لە هیندستان و زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا خوێندوویەتی، هەر لەوێ ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.

لە ساڵی (1988) ئان، گەڕایەوە بۆ میانمار و شۆڕشێکی بۆ بەرپاکردنی ئاشتی دەستپێکرد، کە ئیلهامی لە شۆڕشەکانی مارتن لۆتەر کینگ و مهاتما گاندی وەرگرتبوو. لە هەمان ساڵدا (یەکێتی نەتەوەیی بۆ دیموکراسی دامەزراند) 

لە ساڵی (1989) بەهۆی داخوازی و کۆکردنەوەی خەڵک بۆ بۆ دیموکراسی لە لایەن حکوومەتی نیزامی میانمارەوە لە ماڵەوە دەست بەسەرکرا. بە پێی یاساکانی میانمار، کۆکردنەوەی خەڵک وەکو کردەیەکی نا یاسایی سەیردەکرا. 

لە ساڵی (1990) کە هێشتا ئان، لە ماڵەوە دەست بەسەربوو (یەکێتی نەتەوەیی دیموکراسی) توانی سەدا هەشتای کورسییەکانی پەرلەمان بەدەست بهێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەتی ئەم وڵاتە ڕێگەی نەدا.

ڕۆژی (10/7/1995) ئان، لە دەست بەسەری ڕزگاری بوو، بەڵام ڕێگەی دەرچوونی لە وڵات پێنەدرا، چونکە گومانیان لەوەبوو ئەگەر لەم وڵاتە دەربچێت نەگەڕێتەوە. لە گەڵ ئەوەشدا ئان، لە بڵاوکردنەوەی بیری دیموکراسی بەردەوام بوو. ئەو ڕای وابوو بۆئەوەی میانمار بمێنێتەوە پێویستە سیستەمی دیموکراسی تێدا پەیڕەو بکرێت، چونکە بەردەوام میانمار لە ڕیزی خراپترین وڵاتانی پێشێلکاری مافی مرۆڤدا بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین