لە ماوەی مانگێکدا 15 ژن کوژراون دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

بەپێی ڕاپۆرتێک لە ماوەی مانگی حوزەیراندا 15 ژن کوژراون، 8 چالاکوانی ژن دەستبەسەرکراون و 2 چالاکوان سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.

بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە مانگانە ئاما رو ڕاپۆرت لەسەر تووندووتیژی دەرهەق بە ژنان، لە وڵاتی ئێران ئامادە-دەکات هاتووە، لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2024، (15) ژن لە لایەن کەسە نزیکەکانییانەوە وەک(هاوسەر، برا، مام، زاوا) کوژراون، هەروەها  (8) چالاکوانی ژن لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی ئێران دەست بەسەرکراون و دوو چالاکوانی ژن سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.

لە کاتی ڕوماڵکردنی هەواڵی کوشتنی ئەم ژنانەدا (3) بە پاساوی ناموس و (12) ژن بە پاساوی کێشەی خێزانی ڕاگەیەندراون.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە بەشێک لەم ئامارە لە شاروشارۆچکەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوویانداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین