دامەزرێنەری یەکەمین ڕێکخراوی ژنانە لە بەریتانیا دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

ئیلیزابێت گارنی فری، کەسایەتییەکی نەتەوەیی بوو. خەباتی بۆ ئازادی ئازادی ئایینی و نەهێشتنی ژیانی کۆیلایەتی دەکرد. دامەزرێنەری یەکەمین ڕێکخراوی ژنانە لە بەریتانیا.

ئیلیزابێت، لە خێزانێکی 12 کەسی لە نەرویج لە دایکبووە. لە ساڵی 1799 بووە ئەندامی (کویکر)ەکان کە گروپێکی ئایینی مەسیحی تووندووتیژ و داخراوبوون. لە ساڵی 1800 لەگەڵ پیاوێکی ئەندامی ئەم گروپە ژیانی هاوسەری پێکهێنا. لە ژیانی هاوسەرگیریدا یانزە منداڵی بوو.

یەکەمین چالاکی و گۆڕانی ژیانی ئەم ژنە خەباتگێڕە لە ساڵی لە ساڵی1812 دەستیپێکرد، کاتێک بەندیخانەی (نیو گەیت)ی لە لەندەن بینی، ئەو بارودۆخی بەندییە ژنەکانی بینی تووشی نیگەرانییەکی زۆربوو. بۆیە بڕیاریدا کارێک بۆ باشترکردنی دۆخی ئەم بەندییانە بکات. 

لە ساڵی 1816 دەستی بە کارکردن کرد لە بۆ گۆڕینی ژیانی بەندییە ژنەکانی بەندیخانەی (نیوگەیت) لە سەرەتادا قوتابخانەیەکی بۆ منداڵەکانی ژنە بەندییەکان کردەوە دواتر بە یاساییکردنی کارکردنی جلوبەرگی ژنە بەندییەکانی داهێنا، وەکو: چاودێری، پەروەردە و کارکردن، لە ساڵی 1817 ئەنجوومەنی ژنانی بۆ ڕیفۆرم لە بەندیخانەکانی ژنان دامەزراند. لە ساڵی 1821 ئەم ئەنجوومەنە گەشەی سەند تا بووە (کۆمەڵەی ژنانی بەریتانیا بۆ بەرەو پێشبردن و ڕیفۆرمی ژنە بەندکراوەکان). ئەم ڕێکخراوە لە سەرانسەری بەریتانیادا یەکەمی ڕێکخراوی ژنان بوو. 

دوای ئەم پەرەسەندنە ئیلیزابێت، کاری لەسەر باشترکردنی تەواوی بەندییەکانی بەریتانیا دەکرد، لە سەرانسەری بەندیخانەکانی بەریتانیادا گوتاری بۆ بەندییەکان دەدا،  لە ساڵی 1940 ئەنستیتۆیەکی بۆ کچانی پەرستار لە لەندەن دامەزراند، کە هەوڵێکی گرنگ بوو بۆ مۆدێرن کردنی بەریتانیا.

ئیلیزابێت لە ژیانیدا جگە لە خەباتکردن بۆ باشترکردنی ژیانی بەندییەکان، کاری بۆ دامەزراندی کۆمەڵێک کۆمەڵە و گروپ کرد وەکو: کۆمەڵە ناوچەییەکان بۆ هەژاران، کۆمەڵەی خزمەتکاران، کتێبخانە بۆ پارێزەرانی دەریای بەریتانیا.

لە ساڵی 1845 ئیلیزابێت بە جەڵتەی دڵ کۆچیدواییکرد، ناوی وەکو ژنێکی کاریگەر لە مێژوودا هەڵگیرا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین