سەرۆک کۆماری ئێران ستایشی ڕووسیا و چین دەکات ئێران

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پێویستە ئەمەریکا بزانێت کە ئێران وەڵامی فشارەکان ناداتەوە، لە بەرانبەردا تیشک دەخەینە سەر دۆستایەتی وڵاتەکەمان لەگەڵ چین و ڕووسیادا.

ڕۆژی شەممە (13/تەمموز/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئێران لە هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئەوروپا، ڕووسیا و چین، وەڵامی فشارەکان نادەینەوە".

بەیاننامەکەی پزیشکیان بە ناونیشانی (پەیامی من بۆ جیهانی نوێ) بوو تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، "چین و ڕووسیا بە بەردەوامی لە کاتی تەنگانەدا لەگەڵ ئێمە بوون. زۆر بە قووڵی ئەم هاوڕێیەتییە دەپارێزین و گرنگی پێدەدەین، بەڵێن دەدەین سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەهێز بکەین و ناکۆکییەکان کەم بکەینەوە".

لە بەیاننامەکەدا باس لەوەشکراوە، "ڕووسیا هاوپەیمانێکی ستراتیژی بەهادار و دراوسێی ئێرانە، بەردەوام دەبین لە پابەندبوون بە فراوانکردن و باشترکردنی هاریکارییەکانمانەوە، تاران بە شێوەیەکی چالاکانە پشتیوانی لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان کۆتایی هێنانە بە ناکۆکییەکانی ئۆکراینا".

سەرۆک کۆماری ئێران دەشڵێت، "هاووڵاتیانی ئێران دەسەڵاتێکی بەهێزیان پێدام بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە بەشداریکردنێکی بنیادنەرانەی نێودەوڵەتی، جەختکردنەوەی زیاتر بۆ ماف و شکۆمەندیمان، برەودان بە ڕۆڵی شایستەمان لە ناوچەکە و جیهاندا".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین