ئەمەریکا چەندین جۆرى چەکى نوێ بە ئیسرائیل دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دواى ناڕەزایەتییەکانى ناتەنیاهۆ، بەرپرسێکی ئەمەریکی ئاشکراى دەکات، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەست بەناردنەوەى چەک دەکاتەوە بۆ سوپاى ئیسرائیل، لە دواى ڕاگرتنى چەک بۆ ئەو وڵاتە.

ڕۆژی پێنجشەممە (11/تەمموز/2024) ماڵپەڕی (ئەلجەزیرە) بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی ئەمەریکی ڕایگەیاند. "ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل لەڕووى پێداویستى و چەکى سەربازیی، بەڵام بە شێوەیەکى سنووردارتر، کە ئەم بڕیارە ناردنى چەکى قورس ناگرێتەوە".

بەرپرسە ئەمەریکییەکە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، "نیگەرانی ئێمە زیاتر سەبارەت بە کۆتایی هێنانی بەکارهێنانی بۆمبی (2000) پاوەندی بوو، چونکە ئیسرائیل لە دژی هاووڵاتیانی سڤیل بەکاریدەهێنا".

مانگی ڕابردوو بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، "واشنتۆنی تۆمەتبارکرد بە ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ سوپای ئەم وڵاتە، داوای لە بەرپرسانی ئەمەریکا کرد بارودۆخەکە چارەسەر بکەن".

یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە دوایین سەردانی بۆ ئەمەریکا گوتی، "پێشکەوتنێکی بەرچاو هەیە سەبارەت بە دابینکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل، بەربەستەکان لابراون و کێشەکان چارەسەر دەکرێن". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین