ژنێک کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێکی گەنج بە بەرچاوی منداڵەکەیەوە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت، تا ئێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.

ڕۆژی (6/تەموز/2024) ژنێکی گەنج بە ناوی( مەرزیە غوڵام پوور) بە بەرچاوی منداڵە بچووکەکەیەوە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت.

مەرزیە غوڵام ‌پوور، تەمەنی 39 ساڵە. خەڵکی شاری بوجنووردی سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوورە، دوای ماوەیەک لە جیابوونەوەی لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم ژنە بە پاساوی "شەرەف" کوژراوە، لە کاتێکدا ماوەیەک لە مەو پێس لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین