دابەشکردنى مووچەى مانگى شەش دەستیپێکرد کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتى دارایى و ئابووریی هەرێمى کوردستان لیستى مووچەى مانگى شەشى بڵاوکردەوە و دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى تەندروستى دەست پێدەکات.

ڕۆژى سێشەممە (نۆى تەمموز/2024) وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى دارایى، "ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (10-7-2024)، بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە (11-7-2024)، بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت."

هەروەها وەزارەتى دارایى ئاماژە بەوەدەکات،  خشتەى مووچەى مانگى شەش "وەزارەتی کارەباو سەرۆکایەتی پەرلەمان لەخشتەکەدا نییە، لەبەرئەوەی تەمویلەکەیان لەبەغداوە نەهاتووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروست بووە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین