ئەردۆغان: پزیشکیان تورکێکی بە رەچەڵەک ئازەرییە و پەیوەندییەکان باشتر دەکەین ئێران

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە راستیدا تورکێکی بە رەچەڵەک ئازەرییە و هیوادارم پەیوەندییەکانمان لەداهاتوودا باشتر بکەین.

ڕۆژی دووشەممە (8/تەمموز/2024) هەمشەهری ئۆنلاین لە هەوالێکدا بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: مەسعود پزیشکیان لە راستیدا تورکێکی بە رەچەڵەک ئازەرییە، کە لە تەبرێز بە زمانی تورکی قسە دەکات و کاتێک دەچێتە ناوچە کوردنشینەکان دەتوانێت بە کوردی قسە بکات و هەروەها شارەزای زمانی فارسی-شە.

سەرۆک کۆماری تورکیا گوتوویەتی، کاتێک گەڕامەوە تورکیا تەلەفۆن بۆ پزیشکیان دەکەم و پیرۆزبایی لێدەکەم. هیوادارم لە داهاتوودا پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا باشتر بێت.

ئەردۆغان ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی کرد و رایگەیاند: تورکیا باشترین پەیوەندی لەگەڵ ئێران لە ناوچەکەدا هەیە؛ ئێران دراوسێیەکی گرنگە و پەیوەندی مێژوویی و کولتووری درێژخایەنمان لەگەڵیدا هەیە. هیوادارم لەم قۆناغە نوێیەدا بە خێراییەکی هەرچی زیاترەوە پەیوەندییەکانی نێوانمان بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا گەشە بکات.

مەسعوود پزیشکیان لەبەری ریفۆرمخوازەکانی ئێران، بە بردنەوەی زیاتر لە 53%ی کۆی دەنگەکان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی خولی 14ی سەرۆکایەتی، 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگ، وەک براوەی ئەم هەڵبژاردنە راگەیەندرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین