مەسعوود پزیشکیان: ڕێگایەکی سەختمان لە پێشە ئێران

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ڕایگەیاند، داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەمان دەکەم لەگەڵمان پاڵپشت، هەماهەنگ و بەردەوام بن بۆ تێپەڕاندنی هەنگاوە سەختەکان.

ئەمڕۆ شەممە (شەشى تەمموز/2024) ماڵپەڕی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران ڕایگەیاند، "بەردەوام بوونی هاووڵاتیان و ئێمە پێویستییەکی گرنگە، هەوڵی بەردەواممان دەبێت بۆ سەرکەوتنمان".

سەرکەوتنی پزیشکیان هیوای باش بوونی پەیوەندییەکانی ئێرانی لەگەڵ وڵاتاندا هێناوەتە ئاراوە، هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە، "دڵخۆشیان بۆ سەرکەوتنی پزیشکیان وەک سەرۆکی نویی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕی".

لە لایەکی ترەوە سەرکردە جیاوازەکانی وڵاتان پیرۆزباییان لە سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆی خواست، هەروەها خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لە مەسعوود پزیشکیان دەکەین، هیوادارین بەردەوام بێت لە سیاسەتەکانی رەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشوو".

دوێنی هەینی (2024/7/5) گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو، ڕێژەی بەشداریکردنی هاووڵاتیان لە دەنگدانە نزیکەی (%50) بوو، مەسعوود پزیشکیان توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین