ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل تاوتوێ دەکرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرپرسێکی باڵاى ئیسرائیلى ئاشکراى دەکات، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تاوتوێی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکرێت.

ڕۆژی هەینی (پێنجی تەمموز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بە گوێرەی بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل، "ڕیککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس نزیکە. حەماس وەڵامی چوارچێوەی نێوەندگیری قەتەر و میسری داوەتەوە، بەڵام هێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی نەکراوە".

بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، "دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل زیاتر تاوتویی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس کراوە، پێشنیارەکان خەریکە ئەنجامی لیدەکەوێتەوە".

چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکان سەبارەت بە بارمتەکانی ئیسرائیل و حەماس لە ئەمڕۆوە دەستپێبکاتەوە و تا چەند ڕۆژی داهاتوو بەردەوام بێت. بە گوێرەی دوایین ئامارەکان زیاتر لە (38) هەزار فەڵەستینی گیانیانلەدەستداوە لە سەرەتای جەنگەوە کە زۆربەیان ژن و منداڵن، نزیکەی (87) هەزاری دیکەشی بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین