سزای لە سێدارەدانیان بەسەر ژنێکدا سەپاند هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دادگای ئێران، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە ڕێکخراوێکی قەدەغە سزای لە سێدارەدانی بەسەر ژنێکدا سەپاند. پارێزەری ئەم ژنە دەڵێت، سزاکە دادپەروەرانە نییە.

شەریفە محەمەدی، ژنێکی تورکی خەڵکی ڕشت-ە، ماوەی حەوت مانگە لەبەندیخانەی ناوەندی ڕەشت زیندانیکراوە. دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران، تۆمەتی ئەندام بوون لە ڕێکخراوێکی نزیک لە کۆمەڵە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند.

بە گوتەی پارێزەرەکەی پێشتر شەریفە محەمەدی، لە فەرمانگەی ئیتڵاعاتی سنە، لە ژێر ئەشکەنجەدا گوتەی لێوەرگیراوە و ئازاری جەستەیی و دەروونی دراوە، تا ئیمزای ئەو تۆمەتانە بکات کە بەسەریدا سەپێنراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین