پۆلیسى هه‌ولێر به‌ دواى ئه‌م پیاوه‌ ده‌گه‌ڕێت هەواڵ

نوچه‌نێت

چه‌ند رۆژێكه‌ گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و كه‌ پیاوێك تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت توندوتیژى به‌رانبه‌ر به‌ دوو ژن ده‌كات. پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ زانیارى له‌سه‌ر گرته‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "بڕیارى ده‌ستگیركردنى پیاوه‌كه‌ ده‌رچووه‌، به‌ڵام نازانرێ له‌ كوێیه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ى نیسان هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى "رووداو" چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ ڤیدیۆكه‌ ده‌رده‌كه‌وێت دوو پیاو هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵێك و یه‌كێك له‌ دوو پیاوه‌كه‌ له‌ دوو ژن ده‌دات كه‌ یه‌كێكیان به‌ساڵاچوو ده‌رده‌كه‌وێت. هۆگر عه‌زیز ده‌ڵێ، "ئه‌و دوو ژنه‌ دایك كچن، ئه‌و كه‌سه‌یش لێیان ده‌دات شووبراى كچه‌كه‌یه‌".

گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر باس له‌وه‌ ده‌كات كێشه‌كه‌ له‌سه‌ر پاره‌ بووه‌، پۆلیس هاوكارى ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ هاوكارى پیاوه‌كه‌ى كردووه‌ و ئه‌و كه‌سه‌یش كه‌ شه‌قى وه‌شاندووه‌ بڕیارى گرتنى بۆ ده‌رچووه‌ به‌ڵام شوێنى دیار نییه‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین