ئێران لە ساڵرۆژی کیمیابارانکردنی سەردەشت داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات پێش بە ئیسرائیل بگرن
نوچەنێت
ڕۆژی یەکشەممە (یەکى تەمموز/2024) هەمشەهری ئۆنلاین، لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، عەلی باقری کنی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (بەوەکالەت) " لە رێوڕەسمی یادی ساڵڕۆژی کیمیاباران کردنی شاری سەردەشت و رۆژی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی چەکی کیمیایی و بایۆلۆژی لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوە لە گوتارێکدا بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ کەڵک وەرگرتن لە بۆمبی ئەتۆمی لە دژی غەززە رایگەیاند: لە ئەنجامی هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بۆ کەڵک وەرگرتن لە چەکی ئەتۆمی، داواکاری گشتی بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی زیادی کردووە.
باقری کنی دەڵێت، (37) ساڵ ئێشتا لە 28ی حوزەیرانی 1987، بۆمب هاوێژەکانی ررژێمی سەدام بە چەکی کیمیاوی هێرشیان کردە سەر چەند گەڕەکێک لە شاری سەردەشت و زیاتر لە 100 ژن و منداڵیان کوژران و زیاتر لە هەشت هەزار دانیشتووی ئەم شارەش بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت دەشڵێت: وڵاتانی ڕۆژئاوا نەک هەر پشتگیری سەدامیان کرد بە تەیارکردنی بە چەکی کیمیایی لە مەیدانەکەدا، بەڵکو لە بواری دیپلۆماسیشدا پشتیوانی دیکتاتۆری بەغدایان کرد.
باقری بە ئاماژە بە بۆردومانە کیمیاوییەکانی رژێمی سەدام لە کاتی شەڕدا دەڵێت: لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 10 هەزار ئێرانی کوژراون و زیاتر لە 107 هەزار کەسیش بریندار بوون کە خەڵکی سڤیل و لە نێویاندا ژن و منداڵی تێدایە.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران ئەوەش دەخاتەڕوو، کە هاوڵاتی و کۆمپانیا و حکومەتەکان بەتایبەتی لە ئەڵمانیا، هۆڵەندا، ئینگلتەرا، فەرەنسا و ئەمریکا، رۆڵی سەرەکییان بینی لە تەیارکردنی ئە رژێمە لە رووی دارایی و گواستنەوەی تەکنەلۆجیا و ماددە سەرەکییەکانی کیمیایی و کەرەستەکان بەشدار بوون و ئەمەش وایکرد ئێران لە ماوەی هەشت ساڵی جەنگدا چەندین جار چەکی کیمیایی لە دژی سەرباز و هاوڵاتیانی مەدەنی ئێران بەکاربهێنێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment