وەزیرى دەرەوەى تورکیا: گرژییەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل کاریگەری نەرێنیان بۆ عێراق و سووریا هەیە تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی باغری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا و هەردوولا تاوتوێی بەردەوامی شەڕی غەززە و ناکۆکییەکانی ئەم دواییانەی لوبنان و ئیسرائیل و مەترسی تەشەنەکردنی بۆ ناوچەکانی تر کرد.

ئەمرۆ دووشەممە (یەکی تەمموز/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، وەیری دەرەوەئ تورکیا پەیوەندی بە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و دواین پێشهایەکانی شەڕی غەززە و تەشەنەکردنی بۆناوچەکانی تر کرد. 

لە پەیوەندییەکەدا فیدان ئاماژەی بەوەشکرد، گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و وچەکدارانی حیزبوڵلای لوبنانی کاریگەری نەرێنی دەبێت بۆ سەر خاکی عێراق و سووریا. 

هەردوو وەزیر جگە لەمانەش تیشکیان خستە سەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سنوورەکانی نێوانیان و هاوکاریکردنی یەکتری و لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و گواستنەوەیان تاوتوێ کرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین