له‌دژى كورد توركیا ناڕه‌زایى به‌ باڵیۆزى سوید ده‌دات هەواڵ

نوچه‌نێت

ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا دوێنێ بانگهێشتى باڵیۆزى سویدى له‌ توركیا كردووه وناڕه‌زایى پێداوه‌‌ له‌سه‌ر ئه‌و دیداره‌ى له‌نێوان به‌رپرسانى سوید و هه‌سه‌ده‌ به‌ڕێوه‌چووه‌.

ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى له‌ هه‌والێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، دوێنێ سێشه‌ممه‌ 20ى نیسان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بانگهێشتى ستاڤان هیسترۆمى باڵیۆزى سویدى له‌ توركیا كردووه‌ و  ناڕه‌زایى وڵاته‌كه‌ى پێداوه‌.

ئه‌نادۆڵ زانیارییه‌كانى له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا وه‌رگرتووه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات ناڕه‌زاییه‌كه‌ى توركیا به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ بینراوه‌ بووه‌ كه‌ له‌نێوان پیته‌ر هۆلتكڤیست "Peter Hultqvist " وه‌زیرى به‌رگى سوید  و مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ به‌ڕێوه‌چووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتوویه‌تى، "وەزارەتى دەرەوەى توركیا ئەوەى به‌ بیر باڵیۆزى سوید هێناوه‌ته‌وه‌، كە ئەو كەسانەى سوید گفتوگۆى لەگەڵ كردوون، ئەندامانى پەكەكەن، كە یەكێتى ئەوروپا بە رێكخراوێكى تیرۆرستى دادەنێت".
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده‌ بڵاوى كرده‌وه‌ له‌ رێگاى په‌یوه‌ندى بینراو  گفتوگۆى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى سوید كردووه‌، كه‌ به‌ڵێنى داوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، هاوكارى زیاترى هه‌سه‌ده‌ بكات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین