پەیوەندیی ئۆزێل و ئەردۆغان لە نێوان گرژى و ئاسایبوونەوەدا
تایبەت بە نوچەنێت:
ئا: دنیا ئەحمەد
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فرکاسیۆنى پارتەکەى لە پەرلەمانى تورکیا هێرشیکردە سەر پارتە ئۆزیسیۆکان بەتایبەت سەرۆکى جەهەپە و ڕایگەیاند، هەوڵەکانى ئۆزگور ئۆزێل بۆ ئاساییکردنەوەى نێوان پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و پارتى دەسەڵاتدار نییە، بەڵکو بۆ یەکخستنى هەڵوێست و بەهێزکردنى پەیوەندییە بەرەى ئۆپۆزسیۆنە.
لە بەرامبەر هەر زوو ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکى جەهەپە وەڵامى ئەردۆغانى دایەوە و دەڵێت، ئەم لێدوانەت ئاسایی نییە، دۆقەکردن پێویستى بە دوو دەست هەیە نەک یەک.
ماڵپەڕى (بى بى سى) لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە ناوەڕۆکى لێدوانەکانى ئەردۆغان بەوە دەکات و سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند، ئەوەى گرژی و ناکۆکى سیاسى لە تورکیا دروستکردووە، پۆپۆزسیۆنە، بۆیە دەبێ سەرەتا ناوکۆکییەکانى نێو پارتە ئۆزسیۆن چارەسەر بکرێت، وە داوا دەکەم هیچ لایەنێک بە هەڵە لە هەنگاوەکانى ئێمە لێک نەداتەوە، کە هەنگاو و هەوڵەکانى ئێمە بۆ کەمکردنەوەى گرژییە سیاسییەکان بووە، کە بە هۆى هەڵبژاردنەکانى ئەم دواییە سەرى هەڵداوە.
سەرۆکى ئاکپارتى ڕوو لە پارتى ئۆپۆزسیۆنى جەهەپە دەکات و دووپاتى دەکاتەوە، هەرگیز هاوپەیمانیی سیاسى لە نێوان پارتى دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیون دروست نابێت، بەڵام دەکرێت پەیوەندییەکان ئاسایی بکەینەوە و ئاشتەوایی دروست بکەین، بەڵام هیچ کات هاوپەیمانى ڕوونادات.
سەرۆکى جەهەپە ماوەیەک دەستیکردووە ئاساییکردنەوەى نێوان پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى تورکیا، ئەردۆغان نیگەرانى خۆى ناشارێتەوە و ڕەخنە لەم هەنگاوەى ئۆزگور ئۆزێل دەگرێت و پێیوایە ئەمە دەرچوونە لە سیاقى سیاسى تورکیا.
هەروەها دژى ئەو ڕەخنانە لە هاوپەیمانى جمهور دەگرێت دەستێتەوە و پێیوایە جێگەى قبووڵ نییە، سەرۆک کۆمارى تورکیا دەشڵێت، ئێمە نەرمى دەنوێنین، بەڵام هیچ لایەنێک وا تێنەگات ئێمە مەڕێکى گوێڕایەلین، بەڵام چاوەڕێی ئاساییبوونەوەى پەیوەندی نێوان بەرەى ئۆپۆزسیۆن دەکەین.
سەبارەت پەیوەندى نێوان مەهەپە و ئاکپارتى لەنێو هاوپەیمانى جمهور ڕایگەیاند، ئێمە لەگەڵ مەهەیە شان بەشان بە یەک ڕۆح، بە یەک دڵ و یەک جەستە بە ناوى تورکیاوە ئەم ڕێگایەمان بڕیوە.
هاوکات لەبارەى ئەم لێدوانانەى ئەرۆدغان، ئۆزگور ئۆزێل لە دیمانەیەکدا وەڵامى داییەوە و گوتى، ئەم لێدوانانە ئاسایی نییە، ئێمە لە هەڵبژاردنى (31)ـى ئادار جەهەپە وەک پارتى یەکەم لە تورکیا هەڵبژێردرا، ئەوکاتیش ڕامانگەیاند، ئێمە پارتێکى لە خۆبایی نین و خۆمان بەزل نازانین، هەر من دواى چەندین ساڵ لە ناکۆکى سیاسى، ئەو دەرفەتەم دروستکرد، کاتێ دەستى ئەردۆغانم گرت و لەگەڵ یەکتر کۆبووینەوە.
سەرۆکى پارتى جەهەپە ئاماژ بەوە دەکات، ئەگەر پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان، دەستبەردارى ئۆپۆزسیۆن بوونیان بوون، کەواتە دەستبەردارى دیموکراسیە دەن.
ئۆزگور ئۆزێل ڕەخنە لە مەهەپە دەگرێت و ڕایگەیاند، یەکێک لەو جیاوازییانەى کە ئێمە لەگەڵ مەهەپە هەمانە، یەک عەقڵیەتمان نییە، دەنگ کۆبکەینەوە و لەسەر سندوقى دەنگدان بڵێین ئێمە لە بەرەى ئۆپۆزسۆنین، دواتر هەڵوێستمان سەد و هەشتا پلە بگۆڕین.
ئاکپارتى لە ساڵى (2001)ـەوە لە هەموو هەڵبژاردنەکانى تورکیا پارتى یەکەم بووە، بەڵام لە (1977)ـەوە بۆ یەکەم جارە،لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى (31)ـى ئادارى ئەمساڵ بووە پارتى یەکەم تورکیا و زۆرترین دەنگى بەدەستهێنا، لە دواى هەڵبژاردنى شارەوانییەکان ئەردۆغان و ئۆزگور بە بۆنەى جەژنى منداڵان لەو وڵاتە پێکەوە چایەک بخۆنەوە، دواتر لە (2)ـى ئایارى ئەم ئۆزگور ئۆزێل سەردانى بارەگاى ئاکپارى کرد و چاوى بە ئەردۆغان کەوت، لەبەرامبەر لە دواى (18) ساڵ کە ئەوکات دەنیز بایکاڵ سەرۆکى جەهەپە بوو، ڕۆژى (11-6-2024) سەردانى بارەگاى سەرەکى جەهەپەى کرد و لەگەڵ ئۆزگور ئۆزێل کۆبووەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment